ئەمە چیرۆکێکی بەزمەسات ئامێزە، بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە واقعییەو نمونەیەکی جوانە بۆ بابەتی سەلامەتی دیجیتاڵی.
سەردەمی زانیارییە قەبەکان (بگ داتا)
  • ئەلوو، پیتزا ھێتە؟
  • نەخێر ئازیزم، ئێستا گۆگڵ پیتزایە.
  • ئەی چۆن؟ وا دیارە ژمارەکەم بە ھەڵە لێداوە؟
  • نەخێر ، كۆمپانیای گوگڵ زنجیرە چێشتخانەکانی پیتزا ھێتی کڕیوە.
  • ئەک سڵاوتان لێبێت، ھیچتان نەھێشتووە نەکڕن، باشە گیان پیتزام دەوێت.
  • ھەر بمێنت و گوێ پێمەدە، ئەو پیتزایەت دەوێت وا ھەموو جار داوای دەکەیت؟
  • باشە داواکارییەکەم چۆن دەزانن لە کاتێکدا تازە چێشتخانەکەتان کڕیوە؟
  • بەپێی ژمارەی تەلەفۆنەکەت، لە دوایەمین ١٥ جاری ڕابردوو داوای پیتزای گەورەی مریشکت کردووە کە کنارەکەی مەحشی پەنیر بێت.
  • دەی باشە ھەمان ئەو جۆرەم بۆ بێنن.
  • باشە ڕات چییە ئەمجارە بیگۆڕی؟ پیتزایەکی سەوزەت بە پەنیرەوە بۆت بێرین کە کەنارەکەی تەنک بێت.
  • نە نە حەزم لە سەوزە نییە.
  • بەڵام کۆلیسترۆڵەکەت زۆر بەرزە.
  • چۆن !! ئێوە چوزانن؟
  • ئەو نەخۆشخانەیەی سەردانی دەکەیت، سیستەمی پشکنینەکانی پەیوەستکراوە بە گۆگڵەوەو ئەنجامی پشکنینی ٧ ساڵی ڕابردوت دەزانین.
  • ئەمە چییە. نە کاکەپیتزای سەوزەم ناوێت، من دەرمانی کۆلیسترۆڵ بەکار دەھێنم .
  • بەڵام دەرمانەکە بە ڕێکوپێکی بەکار ناھێنیت، ٤ مانگ پێش ئێستا پاکەتێکت کڕیوە کە ٣٠ حەپی تیایە و دوای ئەوە نەتکڕیوە.
  • نە نە چومە دەرمانخانەو کڕیم.
  • بەڵام ھیچ پرۆسەیەکی کڕینی دەرمان لە سێ مانگی ڕابردوو لە سەر کریدت کارتەکەت نییە!
  • خوا پایەدارتان نەکات، باشە کاکە بە کاش دام.
  • بەڵام گیان، بە پێی زانیارییەکانی ئەو بانکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، دوا پرۆسەی ڕاکێشانی پارە ٤ مانگ پێش ئێستا بووەو ٧٠٠ دۆلارت ڕاکێشاوە.
  • بەجددی ئێوە زۆر سەیرن، کاکە پارەی کاشم لە ماڵ ھەیەو دەمێکە دامناوە و چومە دەرمانخانەی ھیواو بە کاش دەرمانم کڕی.
  • بەڵام ئازیزم، دەرمانخانەی ھیوا لەسەر بنەمای ژمارە تەلەفۆنی کڕیار مامەڵە دەکات و بە پێی زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکەت ٤ مانگە سەردانی ئەو دەرمانخانەیەت نەکردووە.
  • ئەمە چییە؟ کاکە نەفرەت لە پیتزاو ئەوەی پیتزا دەخوات و گوگڵ و واتس ئاپ و تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام … شەرتە بچم بۆ دوورگەیەک نە ئینتەرنتی تیا بێت و نە مۆبایل تا ئا ئاوا سیخوڕیمان بەسەرەوە نەکەن.
  • ببورە قوربان، بەڵام پێویستە جەوازەکەت نوێ بکەیتەوە، چونکە دوو مانگە ماوەکەی بەسەرچووە.

 

 

سەرچاوە: cyberkurds

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *