تۆڕی ڕۆژنامەوانی ئاکاری #EJN ئەم بنەمایانە دەخاتەڕوو بۆ ڕووماڵکردنیێکی بەرپرسانە لەبارەی نەخۆشی کۆرۆنا ڤایرۆس.
ئەمەی خوارەوە ئەو دە بنەمایەیە کە بەبەشداری دەیان ڕۆژنامەوان لەسەر ئاستی جیهان دانراوە وەک بنەمای ئاکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆۆنا ڤایرۆس:
۱- دوور بگرە لە زمانی ورووژاندن.
۲- دوور بگرە لە جیاکاری دەمارگیری، پێویست ناکات هەموو جارێک دەمارگیرانە دژی لایەنێک یان کۆمەڵێکی مرۆیی یان ڕەگەزێکی مرۆیی پۆست بکەیت. (تانەنەدان لە گروپێکی داریکراو)
۳- دڵنیابە زانیاری کەسانی تووشبوو پارێزراو بێت، بڵاونەکردنەوەی ناوو وینەو ئەو شتومەکانەی کە دەیانناسێنێت.
٤- وردبوون لە گواستنەوەی زانیارییەکان و دوورگرتن بە پێشبینی و ڕای کەسی لەبارەی نەخۆشییەکەوە.
٥- ڕووماڵکردنەکان و بۆچونەکان تەنها لە کەسانی پسپۆڕ وەربگرێت.
٦- ڕووماڵکردن لە سیاقی خۆی دەرنەچێت.
۷- دوورگرتن لە ترساندن و تۆقاندنی خەڵک، زانیارییەکان وەک خۆی بگوازرێتەوە.
۸- بڵاونەکردنەوەی وێنەی بەتاڵی ناو سۆپەرمارکت و ئەمبارەکانی خۆراک (وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵپەی خەڵک تا بشێوی دروست نەبێت).
۹- وریابە لە بەکارهێنانی نەخشەو دابەشکردنی حاڵەتی تووشبوون و زانیاری لە لایەنی فەرەمییەوە وەربگرە.
۱۰- بوەستەو پرسیار لەخۆت بکە، (ئایا شیاوە وێنەی خەڵک بە دەمامکەوە بگریت لەو شوێنانەی ئەگەری تووشبوون تیایدا نییە)، ئایا ئەو کەسەی ئەو دەمامکەی داناوە بۆ سەرنجڕاکێشان دایناوە یان نە؟ ئایا وێنەی وا دابێتە هەواڵ یان نە؟
تۆڕی ڕۆژنامەوانی ئاکاری EJN

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *