سازدانی محەمەد نەجم *

وەەگێڕانی ئاسۆ وەهاب *

 

لەماوەی بەشداریم لە فێستیڤاڵی تەكنەلۆژیا بۆ هەڵخەڵەتاندن لەشاری فاڵانسیا، ئەم گفتوگۆیەم لەگەڵ ئیڤا گلبیرین كە شیكاری سیاسەتەكانی ئەنتەرنتە لە رێكخراوی بەرەی ئەلكترۆنی سازدا، كە رێكخراوێكی پێشكەوتووخوازە لەبواری مافە دیجیتاڵییەكان‌و ئازادی گۆزارشتكردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەم گفتوگۆیە بەتایبەت بۆ هەڵمەتی #دژ_گێچەڵی_ لەسەر_ئەنتەرنت بە شێوازی پرسیارو وەڵام ئەنجام دراوە .

پرسیار / چۆن دەتوانین گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت دیاری بكەین ؟
وەڵام : ئەستەمە گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت دیاری برێت، چونكە پەیوەستە بە سیاق‌و كەشوهەوای دەرووبەرو كاریگەر هەرووكیان لەسەر ئەو تاكەی تووشی گێچەڵی دەبێت، نییەتی ئەو كەسەی ناوەڕۆكەكە بڵاو دەكاتەوە زۆر گرنگە بۆ دیاریكردنی حاڵەتەكە . تاك ئەگەر هەستی بەوە كرد كە ئەو حاڵەتە بچووك بێت یان گەورە دەستدرێژیكردن‌و ئەتكە ئەوا بێ دوودڵی حاڵەتەكە دەچێتە خانەی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت ، پێچەوانەكەیشی دروستە، بۆیە زۆر جەخت دەكەینەوە كە سیاقی گرنگە بۆ دەستنیشانكردنی گێچەڵی .
پرسیار / جۆرەكانی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت كامانەن ؟
وەڵام : هەموو رۆژێك رێگەیەكی نوێ‌ لە گێچەڵی سەرهەڵدەدات، بەڵام ئەوەی ئێستا باوە، نامەی تایبەتە پڕ لە رق‌و كینەیە لە رێگەی فەیسبوك یان تویتەر پێت دەگات، یان كەسێك بانگەواز لە چالاكیەكانت دەدات بەوەی دژی سیاسەتەكانی بەكارهێنانەو ئەكاونتەكەت لە یەكێك لە تۆڕە كۆەڵایەتییەكان دادەخرێت ، لەوانەیە كەسێك یان كۆمەڵە كەسێك زانیارییە تایبەتەكانت بە ئاشكرا بڵاو بكەنەوەو هانی ئەوانی تر دەدەن تا بەشداری بكەن لە ناو زڕاندنت .
پرسیار / بۆچی ناوزڕاندن لەسەر ئەنتەرنت ئاسانە ؟ 
وەڵام : زۆرجار بەئاسانی دەتوانرێت سیفەتە مرۆییەكان لە ئاكاونتەكان لا ببرێت كە رۆژانە دەیانبینین‌و كارلێكبوون لەگەڵیاندا روودەدات ، ئەوەیش لەبیر دەكەین كە لە راستیدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ مرۆز دەكەین كە ئەوانیش هەست‌و تایبەتمەندێتیان هەیە لەو ژینگەیەی تیایدا گەورە دەبن، ئەوە لەبیر دەكەین كە لەوانەیە ئەوانی تر بە هۆی هەڵسوكەوتەكانی ئێمەوە زەرەرمەند بن .
پرسیار / كێ‌ زیاتر تووشی گێچەڵی دەبێت ؟ 
وەڵام : زیاتر ژنان رووبەڕووی گێەڵی دەبنەوە، ئینجا كەمینە پەراوێزخراوەكان، گروپە ئاینییە بچووكەكان ( وەك شیعە لە عەرەبستانی سعوودی، سوننە لە عێراق ، كرستیانی‌و بەهائییەكان لە میسرو … هتد). ئەو كەمینانەی خاوەن زمانی جیاوازن لە ناوچەكە (كوردەكان ، ئامازیغییەكان … هتد). هەموو پێكهاتەیەكی كۆمەڵگە كە لاوازەو ئاانجێكی ئاسانە بۆ ئەوەی گێچەڵی پێ بگیرێت .
پرسیار / پێویستە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چی بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی ؟
وەڵام : تا ئێستا رۆڵی كۆمپانیاكان بۆ كەمكردنەوەی ئاسەواری گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت زۆر نەرێنی بووە، ئەوان بە شێوەیەكی باش ئاگاداری سیاقەكانی هەر حاڵەتێكی تایبەت نین تا لەسەر رۆشنایی بڕیار بدەن كەلەوانەیە ئاسەواری لەسەر ژیانی تاك كەم بێت . باشترین شت ئەوەیە چەندان ئامراز دروست بكرێت هێز بداتە بەكارهێنەر بۆ كۆنترۆڵكردنی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت، هاوكات پێویستە ئەو دوگمانە بەكار بهێنین كە ئێستا فەراهەم كراون لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەك رێگەگرتن (حجب) ئەو كەسانەی كە زنهارمان دەكەن بێنە ناو ئەكاونتەكانمان، فۆلۆ نەكردنیان و هەڵوەشاندنەوەی هاوڕێتی لەگەڵیان لەسەر فەیسبوك …هتد . هەروەها پێویستە ئەو كەسانە ئاشكرا بكەین كە گێچەڵی دەكەن‌و پشتگیری ەوانە بكەین كە رووبەڕوویان دەبنەوە، چونكە ئەو كەسەی تووشی گێچەڵی دەبێت بە بێ پشتگیریكردنی‌و بەرگركردن لێی تووشی تەنیایی دەبێت‌و بێدەنگ دەكرێت .
وێڕای هەبوونی ئەو دوگمانەكە هاوكاریمان دەكات ، بەڵام باوەڕم وایە ناتوانن بە تەواوەتی رێگری بكەن لە گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت، چونكە كێشەكە لەبنەڕەتدا كۆمەڵایەتییە نە تەكنەلۆژی .
پرسیار / مەبەستت چییە كە كێشەكە كۆمەڵایەتییە نەك تەكنەلۆژی ؟
وەڵام : باشترین رێگە بۆ كەمكردنەوەی گێچەڵی كاركردنە لەسەر ئەوەی لە رووی كۆمەڵایەتییەوە بكرێتە كارێكی بێزراو‌و مامەڵە كردن لەسەر ئەنتەرنت هاوتا بكرێتەوە لەگەڵ مامەڵەكردن لەسەر زەمینەی واقیع، پێویستە ئەوە لە یاد نەكەین ئەو كەسانەی لەسەر ئەنتەرنت كارلێكدەبین لەگەڵیاندا هەمان ئەوانەن كە رووبەڕوو لە واقیعدا مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین .
پرسیار / ئەو ئامرازانە كامانەن كە پێتانوایە یارمەتیمان دەدات بۆ سنورداركردنی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت ؟ 
وەڵام : پێم باشە ئامرازی (بلۆك تۆ گەزەێر Block Together (beta))  تایبەت بە تویتەر بەكار بهێنن، ئەم ئامرازە رێگری لەو ئەكاونتانە دەكات كە پێش كەمتر لە 7 رۆژ دانراون یان كەمتر لە 15 فۆلۆیان هەیە پەیوەندیت پێوە بكەن وهاوكات بوار دەڕەخسێنێت تا لەگەڵ هاوڕییەكانتان وەك یەك لیستی بلۆككراو مامەڵەیان لەگەڵ بكەن.
باشترین چارەسەر خۆپاراستنە، بۆیە پێویستە ئاسایشی ئەنتەرنتی خۆتان بپارێزن، لەم پێناوەدا رێكخراوەەمان رێبەرێكی تەناهی و ئاساشی ئەنتەرنتی ئامادەكردووە‌و وەرمانگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی‌و دەتوانن لێرەوە بە زمانی ئیگلیزی وتارێك لەبارەی رووبەڕوووونەوەی گێچەڵی لەسەر تویتەر بخوێننەوە .
…………..

* محەمەد نەجم چالاكوانێكی لوبنانییەو یەكێك لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی سمكس و دەستەی دامەزرێنەری پرۆژەی تشارك و نتحول ـە

  • ئاسۆ وەهاب ڕۆژنامەوان و ڕاهێنەر لەبواری سەلامەتی دیجیتاڵی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵک INSM و دامەزرێنەری تیمی cyber kurds

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *