لێکۆڵەرانی کۆمپانیای ESET بۆ بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای خۆپارێزی ڕایانگەیاند کە گروپی BladeHawk بە بەکارهێنانی فەیسبوک دوو دەرگای پشتەوەیان لەسەر ئەندرۆید بەناوەکانی 888 RAT و SpyNote بڵاوکردووە.

لەم هەڵمەتەدا چەندان ئەکاونتی کەسایەتی دیارو گروپ و پەیجی حیزبی باشوری کوردستان بەکارهێنراوە کە هەواڵ بڵاودەکەنەوە. بەپێی بەدواداچونەکان ئەم ئەکاونت و گروپ و پەیجانە بە مەبەست ئەو بەرنامانەی چاودێری و سیخوڕیکردنەیان لە مارسی ٢٠٢٠ەوە لەسەر بلاتفۆڕمی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە، بەپێی بەداوادچونەکان ئەو لینکانەی بڵاوکراونەتەوە لە ڕێگەی ئەو ئەکاونت و گروپ و پەیجانەو سپۆنسەر کراون (ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەبەسداری پرۆسەکە) ١.٤٨١ جار داگیراوە.

هەردوو گروپی Kasablanka و BladeHawk ئامرازی (888 RAT و SpyNote) بەناوی جیاجیا ( Android RAT – LodaRAT و Gaza007 ) بەکارهێناوەو بە دوو هەڵمەت لەسەر فەیسبوک بە درێژکراوەی جیاجیا لە ٢٠٢٠ەوە بڵاویان کردووەتەوە

بەدواداچونەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو ئەکاونتە تایبەتیانەی ئەم ئامرازە مەترسیدارانەیان بڵاوکردووەتەوە، داونیان زانیاری تەکنەلۆژیا بڵاودەکەنەوەو چواریان لەوانەن کە لایەنگری کورد دەکەن و هەموویان لە ٢٠٢٠ دروستکراون و پەیج و گروپیان دروستکردووەو لایەنگری پارتێکی سیاسی کوردی باشوریان کردووە، یەکێک لەو گروپانە وەک لە وێنەی یەکەم دیارە ١١ هەزار ئەندامی هەبووە.

لە یەکێک لە حاڵەتەکان تێبینی دەستگرتن کراوە بەسەر هەژمارێکی سناپ چات وەک لە وێنەی دووەم دیاریکراوەو بە گشتی سیستەمی وەگڕخستنی ئەندرۆید کراوەتە ئامانج.

لە بەشێک لە هەڵمەتەکەی BladeHawk دا، سەرەنجی ٢٨ پۆست کراوە کە زانیاری ساختەو لینکی هەڵخەڵەتێنەری تێدا بووەو ١٧ جۆر فایلی APK دەستنیشانکراون کە بەرنامەی مەترسیداری تێدابووەو ئەوانی تر ئاماژەی تێدابووە بۆ داونلۆدکردن لە سەرچاوەی سێیەمەوە بە تایبەت خزمەتگوزاری top4top.io، لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٠ ەوە تا ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ کارا بووەو ١٤٨١ جار داگیراوە.

ئامرازی Android 888 RAT لە توانایدایە ٤٢ فەرمان جێبەجێ بکات، کە لە کۆنترۆڵەوە وەریدەگرێت، کە بە کورتی ئەمانەن؛ دزین و سڕینەوەی فایل لەناو ئامێرەکە، گرتنی وێنە، زانینی شوێنی ئامێرەکە، زانیارییەکانی  فەیسبوک، لیستی ناوی بەرنامەکان لەسەر مۆبایلەکە، تۆمارکردنی دەنگ و پەیوەندییەکان، دزینی وێنە، ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی، ناردنی نامەی SMS و…هتد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *