تجدون أستمارة التوقيع في نهاية المدونة
Sign form below
جاڕنامه‌ی به‌كارهێنانی به‌رپرسیارانه‌ی سۆشیا‌ڵ میدیا له عێراق
ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١
١ . ده‌ستپێك
له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونمان بۆ به‌رز ڕاگرتنی پرنسیپه‌كانی دادپه‌روه‌ری و نه‌زاهه‌ت له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا له ٢٠٢١ وه قۆناغی دواتر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێمه ( كه گروپێكین له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه‌كان) ئه‌م جاڕنامه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نین وه‌ك هه‌وڵێك بۆ مسۆگه‌ركردنی فه‌زایه‌كی ئه‌لكترۆنی دادوه‌رانه و سه‌لامه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای عێراقی.
ئێمه به په‌رۆشیه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كه سۆشیا‌ڵ میدیا ده‌یخاته‌ڕوو بۆ خولقاندنی گرژییه سیاسیه‌كان. بۆیه داواكارین له هه‌موو پارته سیاسیه‌كان، ده‌زگا حكومیه‌كان، كاندیده سه‌ربه‌خۆكان، كۆمه‌ڵه‌گایی مه‌ده‌نی، ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان، ناوه‌نده میدیاییه‌كان، كه‌ناڵ و سه‌كۆكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆشیا‌ڵ میدیا، كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی وه تاكه‌كان پشتگیری ئه‌م جاڕنامه‌یه بكه‌ن وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاویبكه‌نه‌وه.
ئه‌م جاڕنامه‌یه ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شه، كه به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها كه‌سێتی كاریگه‌ر ئه‌نجامدراوه بۆ دیاریكردنی مه‌ترسیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وه پۆستانه‌ی كه له سۆشیه‌ڵ میدیا‌وه ده‌كرێت ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق و قۆناغی دواتر.
ئامانج
ئامانجی ئه‌م جاڕنامه‌یه زیادكردنی متمانه‌یه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژرادن و قۆناغی دواتر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له ڕێگه‌ی :
* چاودێریكردنی ناوه‌ڕۆك و ناوخنی سه‌كۆكانی سۆشیا‌ڵ میدیا و ده‌رخستنی بابه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و ناوه‌خنانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ لێكترازانی پرۆسه‌ی سیاسی.
* ده‌ستخستنی پێشبڕكێیه‌كی دادوه‌رانه له نێوان كاندیده‌كان و پارته سیاسیه‌كان له ڕێگه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌م جاڕنامه‌یه ( بڕوانه به‌شی پابه‌ندییه‌كان).
* كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی سۆشیا‌ڵ میدیا ئه‌وه‌ش به به‌ده‌ستهێنانی په‌یمانه و به‌ڵێنێك ده‌بێت له زۆرترین ژماره‌ی تاكه‌كان، كه‌سه كاریگه‌ره‌كان، ئه‌كتڤیسته‌كان، كاندیده‌كان، پارته‌كان، ده‌زگا حكومیه‌كان و كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی بۆ سه‌پاندنی چه‌ند كۆتێك له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا.
* به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له ناو ڕای گشتیدا ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڕاشانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌كۆكه‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیایه‌وه پۆست ده‌كرێن بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
٢. پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كان
ئێمه داواكارین له هه‌موو كاندیدیده‌كان، پارته سیاسیه‌كان، ده‌زگا حكومیه‌كان، كاندیده سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌كتڤیسته‌كان، كۆمه‌ڵه‌گای مه‌ده‌نی، ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان، ناوه‌نده میدیایه‌كان، كه‌ناڵ و سه‌كۆكانی سۆشیا‌ڵ میدیا كه ئه‌م پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی خواره‌وه به‌رزڕاگرن:
* دڵسۆزی نواندن له بڵاوكردنه‌وه‌كان و خستنه‌ڕووی ده‌رفتی یه‌كسان بۆ وه‌ده‌سته‌كه‌وتنی زانیاره‌كان، وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادوه‌ر و متمانه‌پێكراو.
* نواندنی شه‌فافیه‌ت له هه‌موو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه قۆناغی دواتر پێكهێنانی حكومه‌ت، به تایبه‌تی پرۆسه‌ی كه‌مپینكردنه سیاسیه‌كان له سۆشیا‌ڵ میدیادا.
* ڕێزگرتن و زامنكردنی مافه كه‌سیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی. به تایبه‌تی ڕێزگرتن وزامنكردنی : (١) ئازادی ڕاده‌بڕین بۆ هه‌ر تاكێك، به مافی ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانیشه‌وه؛ (٢) مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان به‌بێ ئاسته‌نگه‌كان.
* كاركردن به‌بێ جیاكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فۆرمی په‌یوه‌ندیكردن و میتۆدانه‌ی كه له پرۆسه‌ی كه‌مپیندا به‌كاردێن له سۆشیا‌ڵ میدیادا ، له‌وانه چه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕێزگرتنی فره‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌كان، ئایینه‌كان، نه‌ژاده‌كان و كلتوره‌كانی خه‌ڵكی عێراق.
٤. پابه‌ندبوونه‌كانی گروپ
زۆر به تایبه‌تی، ئێمه داخوازین له هه‌موو ئه‌م كاره‌كته‌ر و لایه‌نه‌نانه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، كه ئه‌م پابه‌ندیانه‌ی خواره‌وه به هه‌ند وه‌رگرن تاوه‌كو مه‌ترسیه‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا له‌سه‌ر كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢١ وه قۆناغی دواتری پێكهێنانی حكومه‌ت كه‌م بكرێته‌وه:
كاندیده‌كان، پارته سیاسیه‌كان و تیمه‌كانی كه‌مپین و بانگه‌شه‌كردن:
* شوێنكه‌وتنی فاكته‌كان و پرۆسه‌ی پشكنینی ورد بكرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕاپۆرته‌كان، به‌یاننامه‌كان و بابه‌ته گشتیه‌كانی سه‌ر سۆشیه‌ڵ میدیا به جۆرێك كه ته‌واو ورد و درشت بن.
* ته‌نها ئه‌و زانیارانه بڵاوبكرێنه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانی زانراون. وه ده‌سته‌به‌ركردنی داتا ڕوونه سه‌رچاوه‌داره‌كان، وه سه‌رچاوه‌سازیكردن و په‌راوێزه‌كردن بۆ ناوخنی بابه‌ته‌كان.
* ته‌نها ئه‌كاونته ڕه‌سمیه‌كان به‌كاربهێنرێت له سۆشیا‌ڵ میدیادا.
* هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌كان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو پێویسته ته‌نها ڕه‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ و دروستكه‌ر ئاڕاسته‌ی یه‌كتربكه‌ن، وه خۆبه‌دوور‌گرتن له گشتاندن به‌سه‌ر گروپێكی دیاریكراودا.
* په‌ره‌پێدان به ناوه‌ڕۆكێكی ته‌ندروست و پۆزه‌تیڤ و گونجاو له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ئافره‌ت، منداڵان، خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و گروپه لاوازه‌كان.
* خۆگرتنه‌وه له هه‌راسانكردنی كاندیده‌كانی تر له سۆشیا‌ڵ میدیادا. له‌وانه قه‌ده‌خه‌كردنی خۆهه‌رقورتاندن له ژیانی كه‌سێتی كاندیده‌كان، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاویان به‌مه‌به‌ستی شكاندنیان. قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی جنێو و ته‌شهیركردن له دژی كاندیده‌كانی تر یان پارته سیاسیه‌كان له سۆشیا‌ڵ میدیادا.
* قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سۆشیا‌ڵ میدیا بۆ مۆنۆپۆلكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ر یان به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی سیاسی، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی ئه‌كاونتی درۆینه و جه‌نگاوه‌ره ئه‌لكترۆنیه‌كان.
سه‌كۆكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی:
* سه‌پاندنی ڕێنماییه‌كان دژی ناوه‌ڕۆك و ڕه‌فتاری زیانبه‌خش له‌سه‌رتا سه‌ری عێراقدا له قۆناغی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دواتری پێكهێنانی حكومه‌ت، وه به تایبه‌تی تر خۆگرتنه‌وه له جنێوفرۆشی، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و ڕه‌فتاری نه‌شیاو.
* هاندانی لایه‌نه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ناوه‌خنێكی پۆزه‌تیڤ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاسانكاریكردن بۆ چاودێریكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه.
* به خێرایی مامه‌ڵه‌بكرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه زیان به‌خشه‌كان له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی، ئه‌كتڤیست و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌رییه‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا:
* به به‌رده‌وامی و ئه‌كتڤانه پشتگیری ئه‌م جاڕنامه‌یه بكرێت، له‌وانه به هاندانی كاندیده‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندی و ئیلتزاماتانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه، وه پاڵپشتی ئه‌وه كه‌سانه ده‌كرێت كه ئه‌و پابه‌ندیانه به هه‌ند وه‌رده‌گرن.
* ڕه‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ و دروستكه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و كاندید و پارته سیاسی و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا ده‌كرێت كه وابه‌سته نه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ئیلتیزاماته‌كان، بۆ نمونه له ڕێگه‌ی پشتیوانكردنی لایه‌نه چاودێره‌كان بۆ تۆماركردنی پێشلكارییه‌كان.
* ڕێگرتن له هه‌راسانه‌كردنی كاندیده‌كانی تر له سۆشیا‌ڵ میدیا. له‌وانه ڕێگری بكرێت له خۆهه‌رقورتاندن له ژیانی كه‌سێتی كاندیده‌كان، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاویان به‌مه‌به‌ستی شكاندنیان. وه خۆگرتنه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی جنێو و ته‌شهیركردن له دژی كاندیده‌كانی تر یان پارته سیاسیه‌كان له سۆشیا‌ڵ میدیادا. وه چه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه جۆری ڕه‌خنه‌گرتن له كاندیده‌كان ده‌بێت دروستكه‌ربن له‌سۆیشیاڵ میدیا به‌وه‌ی كه ته‌ركیز بخاته سه‌ر ڕه‌فتاره سیاسیه‌كان نه‌ك ژیانی و باروحاڵی كه‌سێتیان.
* جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی ناوه‌خنه‌كان و بابه‌ته‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دواتری پێكهێنانی حكومه‌ت منداڵ دۆستی بێت و گه‌ره‌نتی مافه‌كانی ئافره‌ت و ڕێزگرتنی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و چینه لاوازه‌كان بكات، وه دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ جیاكاریه‌ك و هه‌را‌سانكاری و توندوتیژی ئۆنلاینی بڵاونه‌كرێته‌وه.
میدیا:
* له كاتی ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌خنه بۆ پارته سیاسیه‌كان و كاندیده‌كان یان تیمی كه‌مپینه‌كان پێویسته ڕه‌خنه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه و بابه‌تیانه بخرێنه ڕوو.
* به ئاگاییه‌وه چێكی فاكت و به‌دوداچوونی وردبكرێت بۆ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا.
* جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی ناوه‌خنه‌كان و بابه‌ته‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دواتری پێكهێنانی حكومه‌ت منداڵ دۆستی بێت و گه‌ره‌نتی مافه‌كانی ئافره‌ت بكات‌و و ڕێزبگرێت له خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و چینه لاوازه‌كان، وه دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ جیاكاریه‌ك ، هه‌را‌سانكاری و توندوتیژی ئۆنلاینی بڵاونه‌كرێته‌وه.
ده‌زگایی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان وه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان
* ڕێگرتن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ بڕینی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا.
* پشتیوانكردن له ئازادی ده‌بڕین له ئێنته‌رنێت، له‌وانه ڕه‌خنه‌ی دروستكه‌ر و هه‌موو جۆره‌كانی ئازادی ده‌ربڕین.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
* هه‌وڵێكی گشتگیر و هه‌روه‌زیانه بدرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارنه‌ی كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢١ له سۆشیا‌ڵ میدیادا، له‌وانه بابه‌ته په‌روه‌رده‌یه‌كانی ده‌نگده‌ر،بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی، ڕاگه‌یاندنه‌كان،ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، وه هه‌موو زانیاریه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر.
تاكه‌كان:
* وازهێنان له دروستكردن و به‌كارهێنانی زیاتر له ئه‌كاونتێكی سۆشیا‌ڵ میدیا بۆمه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕاست.
* دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی سۆشیا‌ڵ میدیا بۆ هه‌راسانكردنی كاندیده‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه به‌شێكن له پرۆسه‌ی سیاسی. له‌وانه دوركه‌وتنه‌وه له خۆهه‌ڵقورتاندن له ژیانی كه‌سێتی كانیده‌كان، یا بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاو و دروستكروا له‌سه‌ریان. هه‌ر كاتێك كه ڕه‌خنه له كاندیده‌كان یان حیزبه‌كان ده‌گیرێت پێویسته ڕه‌خنه‌یه‌كی دورستكه‌ربێت وه به دووربێت له گشتاندن به‌سه‌ر گروپه‌كاندا. وه چێكی فاكت و به‌دوداچوونی وردبكرێت بۆ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی سۆشیا‌ڵ میدیا.
* دوركه‌وتنه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی جنێوفرۆشی .
* بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوخنێكی سۆشیا‌ڵ میدیایی ته‌ندروست و پۆزه‌تیڤ و گشتگیر كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی مافه‌كانی ئافره‌ت و منداڵان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان و چینه لاوازه‌كانی تر.
* هه‌واڵدان به لایه‌نه‌كانی تیمی چاودێری له‌سه‌ر هه‌ر لادانێك كه له‌م كۆده‌دا ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمێڵه تایبه‌تیه‌وه: report@insm-iq.org –
٤ .میكانیزمی چاودێریكردن
* ده‌زگایه‌كی چاودێری سه‌ربه‌خۆ دروست ده‌كرێت بۆ چاودێریكردنی چه‌ندێتی پابه‌ندبوون به‌م جاڕنامه‌یه‌وه. چاودێریكاران له نزیكه‌وه چاودێری به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پارته سه‌ره‌كیه‌كان له كاتی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن وه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و چاودێریكردنه ده‌ده‌نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. ئه‌مه‌ش خزمه‌ت ده‌كات به دیاریكردنی پێشلكارییه زه‌قه‌كانی ئه‌م جاڕنامه‌یه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه له عێراق.
* ڕاپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی پێشلكارییه‌كان به‌ورده‌كاریی و به‌ڵگه‌دارییه‌وه ده‌درێته ده‌سته‌ڵاداری چاودێریكردن و به‌دواداچوون له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمێڵه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ پاراستنی ناسنامه و زانیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانیارییه‌كان ده‌نێرن و تۆماری ده‌كه‌ن .report@insm-iq.org
بۆ خستنه‌ڕووی هه‌ر سه‌رنج و پێشنیارێك ده‌رباره‌ی نوسخه‌ی دیجیتاڵی ئه‌م جاڕنامه‌یه، تكا ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی ئه‌م ئێمێڵه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به دامه‌زاره‌وه‌ی INSM بۆ مافه دیجتاڵیه‌كان;
info@insm-iq.org