چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ لینکەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە:
١- لەکاتی گەیشتنی هەر لینکێک پێت لەڕێگەی هەر ئامرازێکی پەیوەندییەوە بێت، تکایە بەهیچ شێوەیەک لەخۆتەوە پێش پشکنین مەیکەرەوە.
سەرەتا ماوسەکەت بەسەر لینکەکە بجوڵێنە بەبێ ئەوەی کلیکی لەسەر بکەیت، بەنموونە ئەم لینکەی خوارەوە تاقیبکەرەوە:
لەناو ئینتەرنت بە هەمان شێوە ماوسەکە لەسەر لینکەکە بجولێنە بەبێ ئەوەی کلیکی لەسەر بکەیت، سەرنج بدە وەک ئەوەی لە وێنەکەدا هەیە دەردەکەوێت..
٢- پشکنین بۆ لینکەکان بکە:
هەر لینکێک پێت گەیشت پێشکردنەوەی لەڕێگەی بەکارهێنانی ماڵپەڕی تۆتاڵ ڤایرۆس بیپشکنە. بەبێ ئەوەی بیکەیتەوە کۆپێ بکە و سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکە:
https://www.virustotal.com/gui/home/url
لە خانەی URL دایبنێ و بیپشکنە، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە سوور بوو ئەوا لینکەکە خەوشدارەو مەیکەرەوە. ئەگەر سەوزبوو ئەوە سەلامەتە لەگەڵ ئەوەیشدا هەر وریا بە لە کردنەوەی.
٣- وریای لینکە کورتکراوەکراوەکان بە، زۆرجار بۆ مەبەستی هەڵخەڵەتاندن، پەنا دەبریتە بەر کورتکردنەوەی لینکەکان لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕانەی کە تایبەتن بە کورتکردنەوەی لینکە درێژەکان وەک :
The 10 best URL shortener servioticfications
Bitly for the best all-round URL shortener
- Rebrandlyfor creating branded links
- Polrfor a minimal self-hosted URL shortener
- TinyURLfor fast and anonymous short URLs
- INKfor small business owners
- Hyperlinkfor tracking links via push notifications
- T2Mfor creating QR codes and short URLs together
- URL Shortener by Zapierfor automatically creating links
- Yourlsfor a highly customizable self-hosted URL shortener
- Shorbyfor Instagram users
لینکە کورتەکان باچاوی ئاسایی ناتوانرێت بخوێنرێنەوە، بۆیە بۆ خۆپاراستن لەم لینکانە دەتوانرێت لینکە کورتەکراوەکان ببرێنەوە بۆ دۆخی جارنیان لەڕێگەی بەکارهێنانی ماڵپەڕێکی وەک:
بۆ زانینی ڕاستی لینکەکە و دواتر پشکنینی..
* سەرەتا ماڵپەڕی سەرەوە بکە
* لینکەکە کۆپی بکەو دواتر پێستی بکەو ئینجا Expand :
* دوای پشکنین ڕاستی لینکەکەت بۆ دەردەکەوێت وەک لە وێنەی خوارەوە خراوەتەڕوو:
٤- بەکارهێنانی (search engines) بۆ گەڕان بەدوای ناوەڕۆکی لینکەکە، لەبنەڕەتدا (search engines) کاریان پۆلێنکردنی ناوەڕۆک و ماڵپەڕەکانە، زۆرجار ئەو ماڵپەڕانەی خەوشدارن پۆلێن ناکرێن و لەگەڕانەکاندا دەرناکەون، ئەمەیش بۆ خۆی گرنگە بۆ ئەوەی لەکاتی دەرنەکەوتنی هیچ ئەنجامێک گومان لە لینکەکە بکەین.
تێبینی گشتی :-
١- هەر لینکێک ئاڕاستەتی کرد بۆ ماڵپەڕێک و ماڵپەڕەکە داوای زانیاری تایبەتی کرد ڕاستەوخۆ دایبخە.
٢- ئاپ و بەرنامەکانی قەڵاچۆکردنی بەرنامە مەترسیدارەکان بەکاربهێنە :
– بۆ داگرتنی بەرنامەی مالوێربیتس بۆ ویندۆز کلیک لێرە بکە :
– بۆ داگرتنی بەرنامەی مالوێربیتس بۆ مۆبایل کلیک لێرە بکە :
https://www.malwarebytes.com/mobile/
– بۆ داگرتنی زیادەی ویبگەڕ کرۆم Malwarebytes Browser Guard کلیک لێرە بکە :
https://chrome.google.com/webstore/search/Malwarebytes%20Browser%20Guard?hl=en-US
– بۆ داگرتنی زیادەی ویبگەری کرۆم، فایرفۆکس، ئیکسپرولەر، چێکرکردنی داونلۆدکردنی هەرشتێک کە دایدەگریت کلیک لێرە بکە :
https://support.virustotal.com/hc/en-us/articles/115002700745-Browser-Extensions