حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەیوەندییەکان مولزەمن بە پاراستنی زانیارییەکانی خۆیان و ھاوڵاتیانی ھەرێم. بە ھۆی بوونی کەلێنێک لەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن پێشکەش دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئەداپتڤ مۆبایل سکیورتی AdaptiveMobile Security کەلێنی Simjacker کە سیمکارتی SIM Card خزمەتگوزاری پەیوندی دەکاتە ئامانج و بریتییە لە S @ T Browser لە لایەن ٦١ کۆمپانیاوە لە ٢٩ وڵات و لە ناویاندا عێراق بەکار دەھێنرێت.
بەپێی زانیارییەکەی ئەداپتڤ مۆبایل، بە ناردنی ئێس ئێم ئێس SMS بۆ مۆبایلی قوربانی کە بریتییە لە فرمانی پرۆگرامسازی و بە گەیشتنی جێبەجێدەبێت لە ڕێگەی سیمکارتەوە زانیاری شوێن و جۆری مۆبایل بۆ ئەو لایەنە دەنێرێت کە قوربانییەکەی کردووەتە ئامانج.
کۆمپانیای ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە لەڕێگەی ئەم کەلێنەوە S @ T Browser لە ٢٠٠٩ وە ھەزاران کەس لە مەکسیک و کۆڵۆمبیاو پیرۆ تا ئێستا کراونەتە ئامانج لەگەڵ ئەوەیش تا ئێستا لە چەندان وڵات لەناویشیاندا عێراق ئەم کەلێنە دانەخراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەداپتڤ، بەکارھێنەرانی ئاسایی ناتوانن ھیچ ڕێگرییەک لە داخستنی ئەم کەلێنە بکەن، چۆنکە پەیوەستە بە کۆمپانیاوەو ئەو تەنھا دەتوانێت دایبخات و تۆڕەکانی بپارێزێت.
لە ئێستادا حکومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار مولزەمە بەوەی زانیاری خۆی و ھاوڵاتیانی ھەرێم بپارێزێت، ئەمەیش یەکەمین جار نییە عێراق و ھەرێم تووشی ھێرشی ئەلکترۆنی بن لە لایەن دەرھاوسێیەکانی و وڵاتانی ترەوەو پێشتر چەندین کۆمپانیای بواری ئێمنایەتی ھەواڵی ھێڕشیان دا بە بەرنامەی بیگاسۆس کە عێراق و چەند وڵاتێکی کەنداوی گرتەوە.

تعليقات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *