عیراق: جێبەجێکردنی یاسا گرنگەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ئەشکەنجەو بنیادنانی باوەڕبوونی خەڵك بە سیستەمی دادوەری- نەتەوە یەکگرتوەکان

جنێڤ، ٣ی ئابی ٢٠٢١- چوارچێوەی یاسایی عیراق کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە گەشەی پێدەدرێت، لە ئێستادا پێویست دەکات کە بکرێت بە ڕێوشوێنی کارا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە لە سەنتەرەکانی راگرتن و قەدەغەکردنی پێشێلکاریی زیاتر، بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لەڕۆژی شێشەمەدا بڵاوکراوەتەوە.

ڕاپۆرتەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ناونیشانی مافی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەی لەعیراق: مەرجە یاساییەکان و ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە  و مامەڵەی نەشیاو باس لەوە دەکات کە هەرچەندە زۆر بە ڕوونی لە چوارچێوە یاساییەکاندا ئەشکەنجە بە تاوان هەژمارکراوەو چەندین ڕێکار دانراوە بۆ وەدەغەکردنی بەڵام ئەم کارە لەسەرانسەری ووڵاتدا بەبەردەوامی پەیڕەو دەکرێت.

ڕاپۆرتەکە کە لەماوەی ١ی تەموزی ٢٠١٩ تا ٣٠ نیسانی ٢٠٢١ دەگرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەو چاوپێکەوتنانە بووە کە لەگەڵ ٢٣٥ کەس لەوانەی کە لە ئازادییەکانیان بێبەشکراون لەگەڵ کارمەندانی گرتووخانەکان و دادوەران و پارێزەرانی کەیسەکان کەسوکاری ڕاگیراوەکان و کەسانی تردا ئەنجامدراون.

” بەناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم تێپەڕیم، هەرکە گەیشتمە ئەوێ ئەفسەرەکان بە بۆڕی ئاسنین لێیاندام وە ڕۆژانی دوواتر بە دوو وایەری کارەبا ئازاریان دام ” ئەمە گووتەی یەکێك لەو ڕاگیراوانەیە بۆ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ڕاپۆرتەکەیان ئامادە کردووە.

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو میشێل باشلێت ووتی” دەزانم کە چەند پێشوەچوونێك لەلایەن دەسەڵاتە عیراقیەکانەوە بەدەست هاتووە لەلایەنی یاساییەوە بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە، بەڵام پێویستە لەسەر دەسەڵات کە جێبەجێکردنێکی کاراتری هەبێت بۆ ئەحکامە یاساییەکان لە هەموو سەنتەرەکانی ڕاگرتندا، ئەگەر نا تەنها وەکو مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێننەوە”

هەروەها خاتوو باشلێت ووتی’ زاڵبوون بەسەر ئەشکەنجە دەبێتە یەکێك لە ئەداتە کاراکانی باوەڕبوونی خەڵك بە تواناکانی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری، بەڵام کاتێك کە حکومەت خۆی پێشێلکاری لە یاسادا دەکات، ئەمە کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت”

ڕاپۆرتەکە پشتبەستە بە دەرەنجامەکان بۆ پێشکەشکردنی شیکردنەوەیەك بۆ فاکتەرە سەرەکییە مەترسیدارەکانی کە دەبن بە هۆکار بۆ مامەڵەی نەشیاو. وە پێناسەی ئەوەش دەکات کە چۆن ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەنجامدەدرێت تاکە مەبەست لێیان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانە، هەروەها ئەوەی کەلەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەشدا ئەنجام دەدرێت تەنها تاکیدکردنەوەیە لەو ووتانەی کە بە هێزە ئەمنیەکان دراون، بەبێ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە کە ئەم ووتانە لەژێر هەڕەشەدا وەرگیراون.

” لەپشتەوەڕا دەستەکانیان کەلەبچە کردم دوواتر بە بنمیچی ژوورەکەدا بە زنجیرێکەوە هەڵیانواسیم، هیچ پرسارێکیان لێنەکردم تەنها هاواریان بەسەرمدا دەکرد کە دان بەتاوەنەکەدا بنێم” ئەمەش ووتەی یەکێکی ترە لە ڕاگیراوەکان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئامەژە بەوەدەکات کە ڕێکارە یاساییەکانی داڕیژراو بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەو ڕاگرتن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە چاودێری دادوەری ڕێزی لێنەگیراوە، هەروەها گەیشتن بە پارێزەریش بە شێوەیەکی سیستەماتیك دووادەخرێت تا دووای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە.

پشکنینی پزیشکى بۆ راگیراوان لە  کاتى گەیشتنیان بۆ شوێنەکانى راگرتن شتێکى ئاسایى و پیادەکراو نیە، زۆر جاریش دواکەوتن روودەدات لە پێش ئەوەى رێگا بدرێت کە راگیراوان پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەن کە خۆیان بیانەوى، سەرەڕاى ئەمەش، راپۆرتەکە دەڵێ، تا ئێستاش شوێنەکانى گرتوخانە فەرمیەکان روون نیە.

راپۆرتەکە مەترسى ئەوروژێنى سەبارەت بەوەى کە دەسەڵاتەکان سکاڵا و نیشانەکانى ئەشکەنجە پشتگوێ دەخەن، وە دەڵى ئەو سیستەمەى کە دروست کراوە بۆ چارەسەرکردنى سکاڵا فەرمیەکان دادپەروەر و کارا نیە. وە هەمیسان راپۆرتە دەڵێ کە لێپرسینەوەى سنوردار لەو کەم و کوڕیانە لەلایەن دەسەڵاتەکانەوە ئاماژەیە بە چاوپۆشین و قەبوول کردنیان.

سەرۆکى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان گوتی ” ئەو راستیەى کەوا ژمارەیەکى بەرچاو لە راگیراوان ئەوە هەڵدەبژێرن کە ئەو جۆرە مامەڵەیە ریپۆرت دەکەن و خەبەرى لێ نەدەن ئەوە بەهۆى نەبوونى متمانەیە یان ترسە لە تۆڵە لێکردنەوە وە هەروەها نەبوونى  متمانەشە بە سیستەمەکە” ئەوەش پێویستى بە چارەسەر هەیە. ئەو راپۆرتە کۆمەڵێک راسپاردە دەخاتە روو بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو بەڵایە کە ئاستەنگە بۆ ووڵات. نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنى حکومەتى عیراقی لەم هەوڵانەدا”.

وە راپۆرتەکە رادەسپێرى کە یاسایەکى گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەشکەنجە و پلانێکى کاری نیشتمانی لە خۆ بگیرێت، کە دەبێ بەتەواویش کونجاو بن لەگەڵ یاساى نێودەوڵەتى مافەکانى مرۆڤ، بە تایبەتیش رێککەوتننامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەشکەنجە.

باشیلیت گوتى” قەدەغەکردنى کاراو دادگایى کردنى ئەشکەنجەو شێوازەکانى ترى مامەڵەى نەشیاو لەوانەیە ببێتە هۆى بەربەست بۆ گروپە تیرۆریستیەکان و کەمکردنەوەى توانایان بۆ قۆستنەوەى ئەو جۆرە کرادارانە وەک بیانو بۆ ئەو کارە توندوتیژیانەى کە ئەنجامی دەدەن” وە قەدەغەکردنى ئەشکەنجە لە سەر ئەزرى واقع و نەک تەنها لە سەر کاغەز، لەوانەیە یاریدەدەر بێت بۆ ئاشتى و سرەوتن لە دوور مەودادا، هەر بۆیە ئەوەش لە بەرژەوەندى دەوڵەت و هەرەوها قوربانیەکانیشە.

کۆتایى

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *